ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پلانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پەسەند دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە دواى تەواوبوونى پرۆسەى پێشکەشکردن لە ڕێگەى زانکۆلاین (52533) خوێندکارى دەرچووى پۆلى دوانزە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکانى کوردستان پێشکەش کردووە.
بە سەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکوومییەکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى تایبەتمەند بەرێوەچوو. وە لە کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند کە ئەمساڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا بە ڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچووان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەش کردووە و ژمارەکەیان بریتییە لە (52533) دەرچوو.