لە پارێزگای دھۆک چوار ھەزار تۆن ئارد دابەش دەکرێت

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دیوانی پارێزگای دھۆک  كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماجد سەید ساڵح، جێگرێ پارێزگاری دھۆک لەگەڵ خاوەنی 13 کارگەی بەرھەمھێنانی ئارد لە سنووری دھۆک کۆبووەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرێک خرانە ڕوو، لەوانەش بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بوو.

ھەر بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دھۆک، بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا شەش تۆن گەنم بگاتە کارگەکانی ئارد لە دھۆک و دوای ھاڕینی و بەرھەمھێنانی چوار ھەزار تۆن ئارد لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەدا دابەش بکرێت و بە شێوەیەکی زانستی ئارد بەرھەم بێنن، ھەروەھا لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر قەدەغەکردنی ھەناردەی ئاردی پارێزگای دھۆک بۆ پارێزگاکانی دیکە کرایەوە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئارد لە بازاڕدا.

ھەواڵی زیاتر