سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڵێن عه‌بدوڵا كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به سكرتێری حزب.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره هه‌روه‌ها له سه‌ركردايه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هيواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم.
هیواشی خواست ئاکام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە بە سوودی يهكڕيزى و تهبايى، ئایندە و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان و کاری پێکه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بشکێتەوە.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان:
به‌ڕێز بەڵێن عەبدوڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
سەرکەوتنی یازده‌هەمین كۆنگره‌ی حزبە تێکۆشەرەکەتان و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بەڕێزتان به سکرتێری حزب، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردايه‌تى و کادر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزبەکەتان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆز بێت، هيواى پێشکەوتن و سه‌ركه‌وتنی بەردەوامتان بۆ ده‌خوازم.
هيوادارم ئاکام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان بە سوودی يهكڕيزى و تهبايى، ئایندە و ئامانجە باڵاکانی گه‌لی کوردستان و کاری پێکه‌وه‌یی بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بشکێتەوە.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/3/8