تەندروستی هه‌رێم ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بەکۆڕۆنای بڵاوکردەوە 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 5 هەزارو 319 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌ و 279 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌ و 575 توشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2 توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لەهەڵه‌بجه‌، 1 له‌دهۆك.

ھەواڵی زیاتر