هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان   

سه‌رۆك بارزانی له‌ برووسكه‌یه‌كدا پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و سەركردایەتی و كادیر و ئەندامانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی یانزدەهەمین كۆنگرەی حزبه‌كه‌یان.

سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست بڕیار و ڕاسپاردەكانی کۆنگرە خزمەتی زیاتری دۆزی ڕەوای گەل و پڕۆسەی سیاسی و فرەلایەنی و برایەتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات.

ده‌قی برووسكەی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بۆ سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

برای بەڕێز كاك بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

 بەبۆنەی كۆتاییهاتنی یانزدەهەمین كۆنگرەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و، هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام لایەنگرانتان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەكانی کۆنگرەکەتان خزمەتی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و پڕۆسەی سیاسی و فرەلایەنی و برایەتی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات. هەروەها حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كار و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

مسعود بارزانی

8ـی ئاداری 2022