پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ رێز و شكۆوه‌ یادی سه‌ردانی مێژوویی پارساڵی قه‌داسه‌تی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: به‌ رێز و شكۆوه‌ یادی سه‌ردانی مێژوویی پارساڵی قه‌داسه‌تی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌. له‌م یاده‌ گرنگه‌دا هه‌مووان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌یی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌مێنێته‌وه‌.
رۆژی 7-3-2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ یەکەمجار لە مێژوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد.