پاش دابڕانێکی زۆر، بەرهەمێکی تازەی تارا رەسوڵ بڵاو كرایه‌وه‌

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ تارا رەسوڵ تازەترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (ئەو یارە) لە کەناڵی یوتوبەکەی خۆیەوە بڵاو کردەوە. تارا رەسوڵ، دوای ماوەیەک لە بێدەنگی و دابڕان لە کاری هونەری نوێترین ڤیدیۆکلیپی خۆی بڵاو کردەوە، لەبارەی ئەو بەرهەمە نوێیەی بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت ڤیدیۆکلیپەکە گۆرانییەکی (شاد)ە، بەو هیوایەم بەدڵتان بێت.

هەروەها دەڵێت: ئەوە یەکەمجارمە لە ژیانی هونەری خۆمدا گۆرانییەکی شاد تۆمار دەکەم. ئەم ڤیدیۆکلیپەی تارا رەسوڵ لە بەرهەمهێنانی (رۆژ پرۆدەکشن)ـە. هەروەها ئاریۆس ئاوازەکەی بۆ داناوە و هۆنراوەکەش لەلایەن (مازیار فایەق)ەوە بۆی نوسراوە. تارا ڕەسوڵ لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥، نزیکەی بیست ساڵ دەبێت چووەتە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات. تارا یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریی جوانە.

ھەواڵی زیاتر