سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات.
ڕۆژی سێشەممە 8ـی ئاداری 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.
دەقی تویتەکەی سەرۆک بارزانی:
“بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە.”
لینکی تویت:
https://twitter.com/masoud…/status/1501088895311691780
previous post
next post