گومان لەوەدا نییە شوێنی ئافرهت لە هەر کۆمەڵگهیەکدا ئاوێنەیەکی ڕاستەقینەیە کە ڕاستیی ئەو کۆمەڵگهیە و ڕەوت و شێوەی ژیان و بیرکردنەوە و ئاستی ژیاری تێدا ڕەنگدەداتەوە.
ئافرهتیش بە درێژایی مێژوو بە پایەی جیاجیادا تێپەڕیوە و هەندێ جار ڕۆڵی بەرچاو و هەندێ جاریش بێ ڕۆڵ بووە، لە هەندێ ناوچەدا شوێنی بەرچاوی بووە و لە هەندێ ناوچەدا دیار نەماوە.
بیاڤی کولتوری کوردستان، پانتایی سەرهەڵدانی ئایین و سیستمە ئەبستراکتەکانە، کە لە یەکەمین دەستپێکەکانی خۆی لەگەڵ تایبەتمەندییە ئافرهتانەکان و پلەو پایەی خوداوەندی دایک گرێی خواردووە.
ئامینه ئهیوب سلێمان، مامۆستای یاریدەردەر و جێگری راگری پەیمانگای تەكنیكی مێرگەسۆر پێی وایه كه یەکێک لە تایبەتمەندییە هاوبەشەکانی زۆربەی ئەو ئاسەوارانەی کە لە کولتورە سەرەتاییەکان دۆزراونەتەوە، پەیکەرەکانی خوداوەندی دایکە، بوونی ئەم ئاسەوارە لەم کۆمەڵگایانەدا لەلایەکەوە نیشانە و ڕەنگدانەوەی ڕۆڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی تایبەتی ئافرهتەو لەلایەکیتریشەوە تێگەیشتنی مرۆڤەکان لە پێگەی ئاسمانی و ئاماژە بە هێزی ئافرهت لە سیستمی ژیان دایە. ئافرهت بۆ خۆی هۆکاری توانایی و زایین لە سیستمی کشتوکاڵی نوێیە، هاوکات لەگەڵ هێزی کاری مرۆییەکەی وەک سەمبول و هۆکار و سەرچاوەی زاوزێ و بارگیری زەوین گۆڕدرا و ئەم بابەتە کە ئافرهت بۆخۆیشی خۆڵقێنەرە و هەمیش هۆکاری بەرهەمدانی زەوینە، لە هزری خەڵکی ئەم سەردەمە ڕیشەی کوتاوە. لێکۆڵەران ئەڵێن: هێماکاری خوداوەندی دایک هەرچەند لە ڕواڵەتدا زۆرتر سەرنج بە تایبەتمەندی ڕەگەزی دەدات، واتای بەربڵاوتری لە زاوزێ، داهێنان، بەرهەم هێنان و فراوانی بەدواوەیە، کە بەتایبەت بە واتای کشتوکاڵ و چاندنی دانەوێڵە و ئاژەڵداری پێکەوە لکاوە.
هەموو ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕۆڵ و پێگە کۆمەڵایەتییە گرینگەی ئافرهتان لە مێژووی گەلی کورددا هەیانبووە بێین و ڕۆڵ و پێگەی ئافرهت لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگای کوردەواری، ئازایەتی و بوێرییان بخەینە بەر باس، سەرەڕای نەبوونی مێژوویەکی نووسراوە و بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ ئەوەی کوردستان لە ڕووی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەم کۆمەڵگایانەش بە کۆمەڵگای پیاوسالار ناسراون و بمانهەوێ و نەمانهەوێ کاریگەرییان لەسەر کولتوری ئێمەی کوردیش داناوە، لەو کۆمەڵگایانەدا ئافرهت هیچ ڕۆڵێکی بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا نەگێڕاوە و تەنانەت کاڵایەکن بۆ خزمەت بە پیاو و چۆنیان ویست وایش بەکاریان دەهێنن و دەیانچەوسێننەوە.
ڤیان خدرشێروانی، بهرێوهبهری قوتابحانه پێیوایه كه ئافرەتی كورد لەدێرزەمانەوە لە كۆمەڵگەیەكی زیندووە، بەردەوام لە گەشەدایە هەردەم گۆرانكاری بەسەردا دێت، خەڵك بەهۆی پێشكەوتنی تەكنولۆجیا و تۆرەكۆمەڵایەتیهكانەوە ئاگاداری گۆڕانكارییەكانی جیهانن. ئاستی رۆشنبیری ئافرەتی كورد قۆناغێكی باشی بریوە هەوڵیانداوە لەكاروانی پێشكەوتن دانەبرێت، پێشتر له كوردستان ئافرهتی كورد زۆرێكیان دەچونە بەرخویندن، بەڵام ئێستا رێژەیان زیادیكردوە ئەگەر تەماشای زانكۆكان بكەین خۆشبەختانە ژمارەیان زۆرە، هەوڵدەدەن لەقۆناغی پێشكەوتن و زانست دانەبرێن رۆڵێكی كاریگەریان هەیە، لەبەرێوهبردنی فەرمانگەكانیش كاردەكەن وەك بەرێوهبەر، لەچالاكی رامیاری وفەرهەنگی وكۆمەڵایەتی بەشدارن و ئێستا خۆیان خاوەن بریارن، هەموو بەبەرستە كۆمەڵایەتیەكانیان بەلاوە ناوە توانیویانه بگەن ئامانجە پیرۆزەكانیان.
ههروهها ئهڤین محهمهد خانهمیر، ئەندامی ئەنجومەنی مێرگەسۆری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دهڵێت: بارودۆخی ئافرهتانی کورد لە ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی بوارەکانی تر پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە کوردستان ئافرهتانی کورد لە هەموو بارودۆخێکدا جێ پەنجەیان دیارە ولە پێشکەوتن و سەرکەوتنیان لە ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لە ئێستاو لە رابردوو تایبەت لە کۆمەڵگای کوردیدا لە پەروەردە کردن و بەڕێوەبردنی خێزان و ئاشنا کردنیان بە کلتوری جوانی کوردەواری و پیشاندانی فەرهەنگی کوردی بە جیهانی دەرەوەو ناوەوە بۆیە ئافرهتانی کورد هەموو کات ماندوونەناسانە شان بەشانی پیاوەکانیان کاریان کردوە بۆ پێشخستنی گەل و نیشتمانەکەیان.
ئافرهتی کورد لەناساندنی کولتووری کوردی رەسەنایەتی خۆی هەمیشە پێشەنگی ئافرەتانی تر بوە،لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە ئەرکێکی زۆری لە سەرشان بووە لە رابردوو و لەئێستاشدا چونکە ئافرەت لە ناو هەندێک لە عەشیرەتەکاندا لە رابردوودا ئازادیەکی وەهای نەبووە، بگرە ئازادیەکەی زۆر سنوورداربووە بۆیە هەمیشە لەسەر مافی خۆی شەری کردووە و تارادەیەک ئەم بیرورا پیاو سالارییەی گۆریوەو ئازادیەکی بۆ خۆی بەدەست هێناوە بیرکردنەوەکانیانی گۆری وە بۆیە لەسەر زاری ههموو کەسێکە کە دەلێن ئافرهت نیوەی کۆمەڵگەیەو دایکی نیوەکەی تریشە لە کۆتایدا هیوادارم ئافرهتانی ولاتەکەم وەک هەمیشە بەردەوام بن لەسەر پێشکەوتنی کلتوری کۆمەلایەتی فەرهەنگی ولاتەکەیان و بەرهو پێشبردنی کوردستان لەم ڕوەوە.