د. ساكار حەمەفەرەج: تووشیاری شەكرە دەبێ سەردانی پزیشكی چاو بكا

د. ساكار حەمەفەرەج پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو باس لە كاریگەرییەكانی نەخۆشی شەكرە دەكات لەسەر ئەندامەكانی لەش بەتایبەت چاو و لەو ڕووەشەوە گوتی:

پێویستە تووشبووانی شەكرە چاودێریی وردی دۆخی تەندروستیان بن و دەبێت سەردانی پزیشكی چاو بكەن.
د. ساكار حەمەفەرەج گوتی: نەخۆشی شەكرە كاریگەری تەواوی هەیە لەسەر ئەندامەكانی لەش بە تایبەت گورچیلە، بۆڕی و ملوولەكانی خوێن، دڵ و چاو. هەربۆیە چاو بەدوور نییە لەو كاریگەرییانەی كە نەخۆشی شەكرە كاریگەری هەیە لەسەری، هەربۆیە هەر كەسێك كە توشی نەخۆشی شەكرە دەبێت، كاتێك كە سەردانیپزیشكی هەناوی دەكات، پێویستە سەردانی پزیشكیچاویش بكات تاوەك پشكنینی چاوی بۆ ئنجامبدرێت، چونكەنە خۆشی شەكرە كاریگەری دەبێت لەسەر چاو و مللولەكانی خوێن، چونكە ئەگەر هەیە بەهۆی ئەو ئاوسانەوە، تووشی خوێن بەربوون بێت و بەو هۆیەشەوە تووشی نابینایی ببێت.
د. ساكار حەمەفەرەج دەشڵێت: ئەگەر بێتو كەسی توشبووی شەكرە پێشوەختە سەردانی پزیشك بكات لە بوونی هەر ئەگەرێك ئاگادار دەكرێت، چونكە لە كاتی سەردانیكردنی پزیشكی چاو ئەوا پزیشكەكە ڕێنمایی پێ دەدات بەتایبەت لە چۆنیەتی خۆپاراستن و چۆنیەتی سەردانیكردنی پزیشك، چونكە نەخۆشانی شەكرەلەسەرەتای نەخۆشییەكەیان پێویستە ساڵی جارێك سەردانی پزیشكی چاو بكەن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ، پاشان شەش مانگ جارێك، پاشان پزیشك ڕێنمایی وردی پێ دەدات بەگوێرەی نەخۆشییەكەی.
نەخۆشی شەكرە بە یەكێك لە نەخۆشییە سەردەمییەكان دادەنرێ و هۆكاری نەخۆشبوون و گیانلەدەستدانی ژمارەیەكی بەرچاوی هاووڵاتییانە شان بەشانی نەخۆشییەكانی دڵ و ئاستە بەرزەكانی قەڵەوی، بەو پێیەی كە دەزگە تەندروستییەكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی هەموو كات لە هەوڵی پێدانی ڕێنوێنی پێویستن بە هاووڵاتییان بە مەبەستی دووربوون لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
نەخۆشی شەكرە بە نەخۆشییەكی درێژخایەن پێناسە دەكرێت و هۆكاری سەرهەڵدانی لە ئەنجامی بەرزی ڕێژەی شەكر لە خوێندا دەبێت، نەخۆشی شەكرە دەكرێت بە دوو جۆری سەرەكییەوە كە بریتین لە شەكرەی جۆری یەك (Type 1 Diabetes) كە بەو جۆرە وەسف دەكرێت كە بەرگری لەش دژە بە خانەی تایبەتی پەنكریاس دەوەستن و ‌تێكیان دەشكێنن كە بەرپرسن لە دەردانی هۆڕمۆنی ئینسۆلین، ئەو هۆڕمۆنەی كە بەرپرسە لەسەر‌ دروستكردنی هاوسەنگی لە ڕێژەی شەكر لە خوێندا.

ھەواڵی زیاتر