ژمارەیەك نۆرینگە و دەرمانخانە و تاقیگە لە شارۆچکەی سەیدسادق داخران

لیژنەكانی بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و دەستكەوتنی باشترین كوالێتی پێداویستی پزیشكی و دەرمان، سەردانی قەزای سەیدسادق یان كرد.

نیان حەمەئەمین بەڕێوەبەری بەشی پشكنین و بەدواداچوون ڕایگەیاند: لەئەنجامی گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان سەردانی 24 شوێنیان كرد لە سەیدسادق كە پێك هاتبوون لە سێ كۆمەڵگەی پزیشكی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشكی و سێ كلینكی پزیشكی و دوو تاقیگە و پشكنینیان بۆ ئەنجام درا.
گوتیشی: دەركەوت بەشێك لە دەرمانخانەكان و تاقیگە و كۆمەڵگە پزیشكیەكان مۆڵەتی كاركردنیان نییە و جگە لەوەش هەندێكیان مۆڵەتی كاركردنیان بەسەر چووە و تازە نەكرابوونەوە و وەك لیژنەكە بڕیار درا بە داخستنیان.

ھەواڵی زیاتر