ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له گه‌ڕی 25 یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، یانه‌ی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانی ده‌بێته میوانی یانه‌ی قاسم، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(1:30) به‌رێوه‌ده‌چێت، سوور پۆشه‌كانی سلێمانی ده‌رفه‌تێكی باشیان له‌به‌رده‌سته تا هه‌نگاوێكی دیكه له ناوچه‌ی دابه‌زین و مه‌ترسیدار دووربكه‌ونه‌وه، قاسمیش هه‌وڵده‌دات، له‌سه‌ر حسابی نه‌ورۆز خۆی له دابه‌زین رزگار بكات.
نه‌ورۆز ئه‌م قۆناغه ئه‌نجامه‌كانی له قۆناغی یه‌كه‌م باشتره، چونكه ئه‌زموونێكی باشتری له قۆناغ یه‌كه‌م وه‌رگرت و ئاماده‌كاریی باشتریان كرد، جگه له‌وه‌ش ئه‌زموونێكیان له نایاب وه‌رگرت، كه یه‌كه‌م وه‌رزیان بوو یاریی له نایاب بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش چه‌ند یاریزانێكیان له قۆناغی دووه‌م گواسته‌وه ریزه‌كانیان، ئه‌مانه بوونه هۆكاری ئه‌نجامه باشه‌كانیان له قۆناغی دووه‌م.
نه‌ورۆز له كۆی 24 یاریی 7 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، 5 یه‌كسان و 12 دۆڕانی هه‌یه، 24 گۆڵی كردووه و 32 گۆڵی لێ كراوه، به 26 خاڵ له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریبزه‌ندییه‌كه دێت.
یانه‌ی قاسم ئاستی جێگیر نییه، به‌ڵام له یاریگه‌ی خۆی به ئاسانی نادۆڕێت، چونكه ته‌نها خۆیان له چیمه‌نی یاریگه‌كه شاره‌زان و ده‌توانن یاریی تێدا بكه‌ن، له 24 یاریی رابردوویان، له خولی نایابی عێراقی 4 بردنه‌وه و 13 یه‌كسان و 7 دۆڕانیان هه‌یه، 20 گۆڵیان كردووه و 27 گۆڵیان لێ كراوه، به 25 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێن، ده‌یانه‌وێت له نه‌ورۆز ببنه‌وه و پێش یانه‌ی نه‌ورۆز بكه‌ونه‌وه كه ته‌نها خاڵێك له نێوانیانه.
مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان، ته‌نها یه‌ك یارییان له خولی نایابی عێراقی به شێویه‌كی فه‌رمی كردووه، كه یانه‌ی نه‌ورۆز به ئه‌نجامی (3-2) له قاسمی بردووه‌ته‌وه.
ئاماره‌كانی خولی عێراقی
یانه‌ی شوڕته، به كۆكردنه‌وه‌ی 64 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، هیچ دۆڕانیكی نییه، 42 گۆڵی كردووه و 12 گۆڵی لێ كراوه، كه زۆرترین رێژه‌ی گۆڵكردنه له خولكه و كه‌مترین ژماره‌ی گۆڵیشی لێ تۆمار كراوه.
یانه‌ی سامه‌ڕا به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له خانه‌ی بیسته‌م و ریزبه‌ندی كۆتایی دێت، 36 گۆڵیان لێ كراوه و ته‌نها 13 گۆڵیان كردووه، 16 یارییشی دۆڕاندووه، كه زۆرترینه، یانه‌ی كه‌رخیش به 14 یه‌كسان خاوه‌نی زۆرترین یه‌كسانه له خوله‌كه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ش یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له دژی یانه‌ی ته‌ڵه‌به و نه‌جه‌ف یاریی ده‌كه‌ن