هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سیروانی نوێ خاڵەکانی لەگەڵ هەندرێنی پێشەنگ هاوتا کرد، لە یاریی لوتکەدا سبه‌ی لە سلێمانی بەیەک دەگەن

ڕۆژنامەی هەولێر خشتەی یارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و ئامارەکانی خولەکە دەخاتە ڕوو

لەیارییەکانی گەڕی بیست و دووەمی خولی نایابی کوردستان سیروانی نوێ یاری نەکردنی هەندرێنی قۆزتەوە و دوای بردنەوەی لە چەمچەماڵ خاڵەکانی هاوشێوەی هەندرێن کردە ٤٠ خاڵ و ڕکەبەری بەدەستهێنانی جامەکەی بەهێزتر کرد، شەقڵاوە سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێناو خۆی لەناوچەی مەترسیدار دورخستەوە، دهۆک لە یاریگەی خۆی لە برایەتی بردەوە، ئاراراتیش لە دێربی پیرمامدا لە پێشمەرگەی بردەوە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.

چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٦ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢،٢گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٠ گۆڵ تۆمار کرا بوون
١-دوای تێپەڕبوونی ٢٢ گەڕ لەیارییەکاندا ٣٢ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٥٤ یاری ئەنجامدراون، ٣٠٨ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەوی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ٢ گۆڵە.
٣- سیروانی نوێ زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٢٨ گۆڵە، هەندرێن و سیروانی نوێ زۆرترین یاری بردۆتەوە کە ١٢ یارییە.
٤- هەندرێن کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ١٢ گۆڵە، یانەی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە٩ یارییە.
٥- هەندرێن و سیروانی نوێ کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٤ یاریە، هەندرێن تاکە یانەیە لەیاریگەی خۆیان نەدۆڕاوە.
٥- زاخۆ زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١١ دۆڕانە، سەیدسادق زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٩ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ٩ یاری بردۆتەوە هەر ٩ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە، لەیاریگەی خۆی ٢٨ خاڵی بەدەستهێناوە، لەدەرەوەی یاریگەی خۆیشی تەنیا ٤خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٧ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
٨- ئەرسەلان جەلالی ڕاهێنەری چەمچەماڵ بووە شەشەم ڕاهێنەر کە لەم وەرزە لۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکان نامێنن.

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٤- دیلمان ڕۆکان – یانەی نەورۆز ٧ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٦- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
٧- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ

یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو کاتژمێر ٣:٠٠ سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و سێیەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
چوارشەممە: ٩/٣/٢٠٢٢
دەربەندیخان – ئارارات/ یاریگەی دەربەندیخان
پێشمەرگەی هەولێر – چەمچەماڵ/ یاریگەی پێشمەرگەی هەولێر
سیروانی نوێ – هەندرێن/ یاریگەی ئاشتی
پێنجشەممە: ١٠/٣/٢٠٢٢
برایەتی – سەیدسادق/ یاریگەی برایەتی
نەورۆز – دهۆک/ یاریگەی نەورۆز
سۆران – زاخۆ/ یاریگەی فرسەت سۆفی
شێروانە – شەقڵاوە/ یاریگەی شێروانە
هەولێر چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیستەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٤٠ خاڵ لە `٢٠یاری
٢- سیروانی نوێ ٤٠ خاڵ لە ٢٠ یاری
٣- سەیدسادق ٣٢ خاڵ لە ٢١یاری
٤- چەمچەماڵ ٢٩ خاڵ لە ٢٠ یاری
٥- نەورۆز ٢٩ خاڵ لە ٢١ یاری
٦- دەربەندیخان ٢٩ خاڵ لە ٢٠ یاری
٧- ئارارات ٢٩ خاڵ لە ٢٠ یاری
٨- دهۆک ٢٩ خاڵ لە ٢١ یاری
٩- برایەتی ٢٧خاڵ لە ٢١ یاری
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢٥خاڵ لە ٢٠ یاری
١١- سۆران ٢٥ خاڵ لە ٢١ یاری
١٢- شێروانە ٢٣ خاڵ لە ٢١ یاری
١٣- هەولێر ٢١ خاڵ لە ٢١ یاری
١٤- شەقڵاوە ٢٠ خاڵ لە ٢٠ یاری
١٥- زاخۆ ١٨ خاڵ لە ٢١ یاری