لە ھێلینەوە

نەسرین حەسەن

  • بە پێی راپۆرتێك كە لە “تازە نیوز” بڵاو كراوەتەوە، ئافرەتانی ئۆكراینی لە زۆربەی شوێنە گشتییەكان وەكو كتێبخانە، مۆزەخانەكان، شان بەشانی پیاوان چالاكی ئەنجام دەدەن، كە زۆربەی چالاكییەكان ئامادە كردنی خۆراك بۆ سەربازەكان و یان دروستكردنی پارێزبەندییە، كه بە پارچە قوماش و تۆڕی ماسی گرتن دروست دەكرێت، بە رەنگێك كە سەبازەكان و زرێپۆشەكان لە بینین و چاودیریكردنی سەبازانی روسیا بپارێزرین و نەبینرێن، لە گەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك ئافرەت لە هەموو قۆناغەكانی تەمەن لەو وڵاتە چەكیان هەڵگرتووە و بەرگری لە وڵاتەكەیان دەكەن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە شەڕلە نێوان روسیا و ئۆكرانیا دەستی پێكردووە و لە ئۆكرانیا سەدان كەس كوژراون و به هەزاران كەسیش ئاواراە بوون.
  • هەفتەی رابردوو، كۆشكی سپی رایگەیاند، “جوبایدن” سەرۆكی وڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دادورەر”كتانجی براون جكسون”ی تەمەن ٥١ ساڵ كە ئافرەتێكی رەش پێستە بۆ ئەندامیەتی لە دیوانی باڵای دادورەی ئەو وڵاتە كاندید كردووە، ئەمەش دوای دوو سەدە یەكەم جارە ئافرەتێك بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت .”دەستنیشانكردنی “كتانجی” بۆ ئەو پۆستە وەك ئافرەتێكی رەش پێست مشتومری زۆری لە نێوان جمهوریخوازان و دیموكراتخوازەكانی ئەو وڵاتە دروست كردووە. ئەندامیەتی لەو شوێنە
    بەرزترین ئاستی دەزگای دادوەری ئەو وڵاتەیه.
  • دوای شەش مانگ لە داخستنی زانكۆی “كابول”لە لایەن دەسەڵاتدارانی تالیبانەوە كە دێرینترین و بڕواپێكراوترین زانكۆی ئەفغانستانە، بە مەرجی جیاكردنەوەی كوڕ و كچان و هەروەها پۆشینی حیجاب بۆ كچان، بەرووی قوتابیانی زانكۆ دا كرایەوەو ئەمەش بوو بە جیگەی دڵخۆشیی قوتابیانی ئەو زانكۆیە كە دەتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، لە لایەكی تر “ئەمیری” كە ئافرەتێكی ئەفغانییە و نوێنەری تایبەتی ئەمەریكایە لە كاروباری ئەفغانستان لە سەفەرێكیدا بۆ قەتەر رایگەیاند: ئەگەر ئەفغانستان بیەوێت بەرەو سەقامگیری هەنگاو بنێت،پێویستە لە بەهرە و توانای ئافرەتانی ئەو
    وڵاتە سوود وەربگرێت.
  • بە پێی لێكۆڵینەوەكان، لە جیهاندا بەشێكی زۆر لەخەڵك بە تایبەتی ئافرەتان بە هۆی سووڕی مانگانە و منداڵبوون بە دەست كەمخوێنی و كەمی ئاسن له لەشیاندا دەناڵێنن، هەر بۆیە رێنمایی ئافرەتان دەكات كە سوود لە سەوزەی “مەعدەنوس” وەربگرن بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە، “مەعدەنوس” بە ئاستێكی بەرز هاوكاری جەستە دەكات كە ویتامین(سی) بە یاشی وەربگرێت، كە سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ
    چارەسەری كەمخوێنی لە لەشدا
ھەواڵی زیاتر