پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/٣/٧، د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌برى گشتیی ده‌سته‌كه كرد.
له دیدارێكدا، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه كه بۆ تاووتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌كه‌یه سه‌باره‌ت به داڕشتنی ستراتیژیەتی نیشمانیی ده‌سته‌كه بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، كه په‌رله‌مانی كوردستانیش وه‌ك چاودێرێك به‌دواداچوون بۆ ئاستی جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه و هه‌نگاوه‌كانی داڕشتنی ئه‌و ستراتیژیه‌ته ده‌كات له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و ڕێگه‌گرتن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
لای خۆیه‌وه د. هێمن هه‌ورامی، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به په‌سندكردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئاماده‌یی په‌رله‌مانیشی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و كارئاسانییه‌ك بۆ ده‌سته‌كه ده‌ربڕی و ڕاشیگه‌یاند: “وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان هاوكار و چاودێرێكی باش ده‌بین بۆ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره”.
ستراتیژیەتی نیشتمانیی دەستەی دەستپاکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان (٢٠٢١-٢٠٢٥)، پلانێکی گشتگیری دەسەڵات و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی هەرێمی کوردستانە، بە ئاراستەی ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتیی و ڕێگەگرتن لە گەندەڵی، کە یەکێکە لە بڕگە سەرەکییەکانی هێڵە گشتییەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه پەرلەمانیش دەنگی پێداوە.