لیزا فەلەكەدین: کێشەمان ئەوەیە داهاتی سلێمانی دەچێتە خەزێنەی چەند كەسێكەوە 

ئەمڕۆ دووشەممە لیزا فەلەكەدین كاكەیی پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی رای گەیاند كێشەكە ئەوەیە داهاتی ناوخۆی سنووری سلێمانی كە بۆ خزمەتكردنی خەڵك خەرج ناكرێ، ڕێكوپێك دەچێتە خەزێنەی چەند كەسێكەوە.

لیزا فەلەكەدین لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی “کە ئێمە دەڵێین دەست بەسەر داهاتی ناوخۆوە گیراوە، کێشەمان تەنها لە نەگەڕاندنەوەی داهات نییە، کێشە لە چارەنووسی ئەو داهاتەیە لە بری ئەوەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان خەرج بکرێت، کەچی رێکوپێک دەچێتە خەزێنەی چەند کەسێکەوە”.

هەروەها بۆ بەرپرسانی سنووری سلێمانی نووسیوە “جوانی شارە کردووتانە بە زبڵخانە، نەخۆشخانەیە خاڵییە لە دەرمان و پێداویستی تەندروستی، هەرچی بانکە بێ سیولە کراوە، ئا ئەمەیە بەرهەمی ئیدارەدان و دەسەڵاتی قۆرخکار”.

ھەواڵی زیاتر