روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی دەستگیرکردنی کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رەتدەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: “ماوەی چەند رۆژێکە هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێک بە ناوی ( دانا محەمەد رەزگەیی) لە شاری هەولێر لە لایەن چەند دەزگا و پەیجێکی راگەیاندن بڵاو کراوەتەوە، دوای بە دوا داچوونمان، بۆ ئەم هەواڵە دەرکەوت هیچ کەس بەم ناوە لە لایەن دەزگا پەیوەندارەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەولێر دەستگیر نەکراوە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا هەندێک دەزگای راگەیاندن و پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردووەتەوە، کە ناوبراو لە هەولێر دەستگیر کراوە، بەڵام ئاسایشی هەولێر سەر لەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر