قایمقامی هەولێر: ئیجرائاتەکان لە بازاڕ توندتر دەکەین و چاوپۆشی لە کەس ناکەین

قایمقامی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەندێک کەس و بازرگان دەیانەوێت دۆخەکە ئیستغلال بکەن و نرخی خۆراک بەرزبکەنەوە، چاودێریکردنی بازاڕ و ئیجرائاتەکان توندتر دەکەن و چاوپۆشی لە کەس ناکەن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لیژنەکانی چاودێری بەسەر بازاڕ کارەکانیان چرتر دەکەن و ئیجرائاتەکانیان توندتر و زیاتر دەکرێن”.

روونیکردەوە: “بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، شڵەژانێک لە بازاڕەکان دروستبووە و نرخی هەندێک مادە بەرز کراونەتەوە، بەڵام تێبینی ئەوەمان کردووە هەندێک کەس ئەو دۆخە ئیستغلال دەکەن، بەتایبەتی زەیت و رۆن، کە سەرچاوەی دروستکردنی وڵاتی ئۆکرانیایە، ئەمە تەنها لە هەولێر نییە، هەموو شارەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی بە گشتی گرتووەتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئێمە چاودێری چڕمان دەبێت بەسەر بازاڕ”.

نەبەز عەبدولحەمید، گوتیشی: “نابێ رێگە بە کەس بدرێت ئیستغلالی بازاڕ بکات، چونکە گرانبوون هەیە و گرانکردنیش هەیە، نرخی زەیت و رۆن بە رێژەیەک بەرزبووەتەوە، وەزارەتی بازرگانیش ئاگادارە، ئێمە ئەمڕۆ هاتووینەیتە کۆگاکان بۆ ئەوەی نرخی کڕین و فرۆشتنەوە بزانین، ئیجرائات بەرامبەر هەموو ئەو سەرپێچیانە دەکرێت کە لە بازاڕ هەن و رێگە بە گرانکردنی بازاڕ نادەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “بەشێک لە خاوەن مارکێت و دوکانەکان داوا لە کۆمپانیاکانی خۆراک دەکەن بڕی زیاتری خۆراکیان پێبدەن، بۆ ئەوەی بیشارنەوە و نرخەکەی گران بکەن، رێگە بەوە نادرێت، هەموو مادەکان زۆرن و هیچ دەروازەیەک دانەخراوە و بەردەوام خۆراک و کەلوپەل هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کۆگاکان پڕن لە خۆراک بەتایبەتی زەیت و رۆن، بۆیە پێویست ناکات خەڵک خۆی تووشی دڵەڕاوکێی بکەن، هەندێک خەڵک زیاد لە پێویستی خۆیان ئەو مادانە دەکڕن بەتایبەتی زەیت و رۆن، هەندێک ماڵ بوونەتە کۆگای”.

قایمقامی ناوەندی هەولێر، جەختیکردەوە: “لەسەر رێنمایی سەرۆکایەتی حکومەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ بازرگانان دەکرێت، لەپێناو دابینکردنی خۆراک، هەروەها ئیجرائاتی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “تێبینیمان لەسەر چەند کۆمپانیا و مارکێتێک هەیە و ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکەین و رایدەگەیەنین، چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەین، بەڵام دەبێ هاووڵاتییانیش خۆیان رێکبخەنەوە و روونەکەنە مارکێتەکان، چونکە هیچ کێشەیەک نییە و خۆراک 

ھەواڵی زیاتر