پۆلیسى هه‌ولێر له‌باره‌ى كوژرانی ئافره‌تێك له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 11 شه‌وى ڕابردوو ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌شه‌قامى 100مه‌ترى له‌هه‌ولێر كوژراوه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه تێیدا هاتووه، کاتژمێر 11ی شەو ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لەشەقامی 100مەتری نزیک چواڕێیانی فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەولەتی دەست بەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست دەستکرا بە لێکۆلینەوە و وە لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کە کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (ئیمان سامی مه‌غدید) تەمەنی (20)ساڵه.
راشگه‌یاندراوه،لە ئێستادا ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقالی لێکۆلینەوەن لەسەر ھۆکاری ڕووداوەکە و بکەری ئەنجامدانی تاوانەکە وە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.