تا ٥ی مانگی داهاتوو دەبێت پۆستی سەرکۆمار یەکلایی بکرێتەوە

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ، دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، دەبێت تا ٥ی مانگی داھاتوو پۆستی سەرۆک کۆماریەکلا بکرێتەوە.

د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ھەولێرڕایگەیاند؛ ٢٦٥ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون، ٢٠٣ کەس لەگەڵ بڕیارەکە بوون، ٦٢ کەسیش لەگەڵ نەبوون، دەرکەوتنی ئەو بڕیارە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ھاوپەیمانیەتییەی لە نێوان پارتی، سەدر و سوننەکان ھەیەھاوپەیمانێتیەکی گرنگە، جگە لەوەش ژمارەی پەرلەمانتارانی ئەو ھاوپەیمانەتییە رۆژبەرۆژ زیاتر دەبێت، ھەر چەندە تەمەنامان دەکرد ھەموو لایەنە کوردستانییەکانیەک بانە، بەڵام دیارە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، ھیوادارین بابەتی سەرۆک کۆمار نەبێتە ھۆکار بۆ پەرتەوازە کردنی نێو ماڵی کورد، ئێمە وەکو ئیستحقاقێکی ھەڵبژاردن تەماشای ئەو بابەتە دەکەین.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، گوتیشی:” دەرگای خۆپاڵاوتن سێ رۆژە، سێ رۆژیش بۆ دادگای ئیتحادییە، کەواتە دەبێت تا ٥ی مانگی داھاتوو پۆستی سەرۆک کۆماریەکلا بکرێتەوە.
د. سەباح سوبحی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئاشکراشی کرد:” تا ئێستا دابەشکردنی لیژنەکانی ناو پەرلەمان یەکلا نەبۆتەوە ئەوەش بەھۆی ئەوەیە کە تا ئێستا ھەندێک کوتلە ناوی بەربژێرەکانی خۆیان بۆ لیژنەکانیەکلا نەکردۆتەوە، پارتی ناوەکانی تەواو کردووە و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، ئەمڕۆیەک شەممە دواین وادەیە کە فراکسیۆنەکان ناوی ئەندامانی خۆیان بۆ لیژنەکان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بنێرن، بەوەش سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنێک رێک دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنەکان”.

ھەواڵی زیاتر