پایته‌ختی ڕۆشنبیری ژێر زبڵ و خاشاك كه‌وتووه
زیادتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانیان، كه نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكه بۆ بانكه‌كان هۆكاره، كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له سلێمانی مانیانگرتووه و به‌هۆیه‌وه زبڵ و خاشاكێكی زۆر شاره‌كه‌ی ته‌نیوه، ئه‌و پاشماوانه كه غازی كوشنده و زیانبه‌خش ده‌رده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و كوشنده‌یان لێ ده‌كرێت.
له پارێزگای سلێمانی، سه‌ر به‌هه‌ر كوچه و كۆڵان و گهڕێكێكدا ده‌كه‌ی، قه‌ڵایه‌ك زبڵ و پاشماوه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه، ڕوو له هه‌ر شوێنێك ده‌كه‌ی ئه‌وه پاشماوه‌یه و له حاویهكانهوه ڕژاوه و چیدی جێگه‌یه هیچی دیكه‌یان تێدا نابێته‌وه، جیا له‌وان، به‌رده‌م ماڵان و شوێنه به‌تاڵه‌كانی نێو گه‌ڕه‌كه‌كانیش بوونه‌ته پارچه‌یه‌ك له زبڵ و پاشماوه، جیا له دیمه‌نی قێزه‌ونی پاشماوه‌كان، بۆ ڕێكردن له‌نێو ئه‌و زبڵخانه‌یه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ڕۆشنبیری، پێویستت به به‌ستنی زیادتر له ماسكێكه، كه بۆنی گه‌نیو به‌شاردا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی له‌و شاره ئه‌سته‌م و بێزراو كردووه.
جیا له بۆنی گه‌نیو و دیمه‌نی بێزراوی كه پاشماوه‌ی دوای جه‌نگ و چۆڵه‌وانی شار پیشان ده‌ده‌ن، به‌هۆی كارلێكیانهوه، پاشماوه‌كان غازی كوشنده و مه‌ترسیدار ده‌رده‌ده‌ن و به هه‌وادا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆكارێكن له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه كوشنده‌كان.
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و زبڵ و خاشاكه له‌نێو شاره‌كه، به‌رهه‌می زیادتر له هه‌فته‌یه‌كه، كه به‌پێی ئاماره‌كان، ته‌نیا له‌نێو شاری سلێمانی ڕۆژانه زیادتر له هه‌زار و ٢٠٠ تۆن پاشماوه و زبڵ و خاشاك هه‌یه، كه ته‌ندروستی سلێمانیش هۆشداری داوه، مانه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له‌ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كان، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و كوشنده‌ی لێده‌كرێت.
شاره‌وانی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووە، ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته پێش هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی كارمه‌ندانی شاره‌وانی سلێمانی تێدا نییه و به كارمه‌نده ماندونهناسهكانمان به‌شدارین له پاككردنه‌وه‌ی ناوبازاڕ و هه‌ندێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان.
به‌هۆی گرفتی كه‌مبوونه‌وه و نه‌مانی پاره له بانكه‌كانی پارێزگای سلێمانی له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوو و هۆكاری نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنوورهییهكان و داهاتی ناوخۆی سنووره‌كه بۆ بانكه‌كان، كه پێویسته بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه، زیادتر له هه‌فته‌یه‌كه كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له سنووری پارێزگای سلێمانی، به هۆكاری وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانیان مانیان گرتووه.
شاری سلێمانی به‌سه‌ر پێنج زۆندا دابه‌شكراوه و سێ كۆمپانیا زبڵ و خاشاكی سلێمانی كۆده‌كه‌نه‌وه، كه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ كارمه‌ندیان هه‌یه و ڕۆژانه زیادتر له هه‌زار و ٢٠٠ تۆن پاشماوه له سنووری شاری سلێمانی كۆده‌كه‌نه‌وه، به گوته‌ی ئه‌وان “بۆ چوار مانگ ده‌چێت هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان له مافه داراییه‌كانیان پێ نه‌دراوه، كه نزیكه‌ی ١٢ ملیاردیناریان لای حكوومه‌ته، هه‌ر كاتێك ده‌چنه بانك پێیان ده‌گوترێت پاره نییه”.
دوای ئه‌وه‌ی كوچه و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی بووه‌ته زبڵخانه‌یه‌كی گه‌وره، به‌پێی زانیارییه‌كان، به پێدانی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان و پێدانی مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان و خه‌رجكردنی بڕێك له مافه داراییه‌كانیان، بڕیاره كۆمپانیاكان ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سێ ڕۆژی كاری به‌رده‌وامی بوێت، تا ئه‌و قه‌ڵا زبڵانه له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی پاك بكرێته‌وه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانیان له ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی، كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك له‌و سنووره، مان له كاركردن و پاككردنه‌وه‌ی شار ده‌گرن، كه به‌هۆیه‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی زبڵ و خاشاك كۆده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی سنووره‌كه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جارێكی دی دووباره ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش زیانی كوشنده‌ی ته‌ندروستی بۆ دانیشتوانی هه‌یه و له دوور مه‌ودادا لێكه‌وته‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.