هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئاماری نوێی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 245 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات چوار توشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆربەیان لە هەولێر بون.

وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 961 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك كە 245 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 477 توشبووش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا چوار توشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 1 لە گەرمیان.