هه‌ولێر: سەرپێچیکارێک بووە قوربانی سەرپێچییەکەی 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، كاتژمێر 8:45 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 3 ى 2022،  لەسەر ڕێگای (هەولێر .پیرمام) لەنزیک  چوارریانی  بەستۆرە،پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان جێبێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێک.
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ماتۆرسکیله‌كه‌ گیانی لەدەستدا، کەهەر خۆشی لایەنی خەتاباری ڕوداوەکە بوو، چونکە وویستبوی لەشوێنێک پێچبکاتەوە بۆ ڕۆیشتن بەرەو هەولێر ، کەلەو شوێنە پێچکردنەوە تەنها بەئاراستەی چوونە بەرەو پیرمام.
راشگه‌یاندراوه‌، ئەوەی بارەکەشی مەترسیدارتر کرد، هاتنی یەکسەری و بێ سەیرکردنی ئاوێنە بو بۆ ناو شەقامی سەرەکی کەئۆتۆمبێلەکان تیایدا بەخێرایی بەرەو پیرمام دەڕۆن، بۆیە هەر لەگەل دەستپێکی مانۆڕەکە کەوتبووە سەر ڕێڕەوی جێب کەبەرەو پیرمام دەڕۆیشت  ئەویش خۆی پیاکێشابوو.
 هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه‌، سەرپێچیەکان مەترسیدارن بالێیان دوور بکەوینەوە بۆئەوەی سەلامەت بین.

ھەواڵی زیاتر