شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ پرێمه‌رلیگ دوو یاریی ده‌كرێن: واتفۆرد ـ ئارسێناڵ 17:00، مانچێسته‌ر سیتی ـ مانچێسته‌ر یونایتد 19:30.
  • ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ لالیگا ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ئێڵچی ـ بارسێلۆنا 18:15، سێلتا ڤیگۆ ـ ریال مایۆركا 20:30، ریال بێتیس ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 23:00.
  • ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی): بۆلۆنیا ـ تۆرینۆ 17:00، ڤینیزیا ـ ساسولۆ 17:00، فیۆرێنتینا ـ هێلاس ڤیرۆنا 17:00، یوڤێنتۆس ـ سپیزیا 20:00، ناپۆلی ـ ئه‌یسی میلان 22:45.
  • میكێل ئارتێتا راهێنه‌ری یانه‌ی ئارسێناڵ: ئامانجی ئێمه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی نوێیه‌، چونكه‌ پێویستیمان به‌ گۆڵكارێكی دیكه‌ هه‌یه‌.
  • دی لۆرێنتس سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا: ماوه‌ی دوو ساڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام بێزاریان ده‌كردم و داوای خالیدۆ كۆلێبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی یانه‌كه‌میان ده‌كرد، منیش نرخی فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌م به‌ 75 ملیۆن دیاری كرد بوو، ئاماده‌ نه‌بووم له‌و نرخه‌ كه‌متر بیفرۆشم، دواتر ئه‌وان به‌ منیان گوت ئه‌و تۆ شێت بوویت داوای 75 مالیۆن یۆرۆ ده‌كه‌یت، كه‌چی زۆری پێنه‌چوو ئه‌وان ماگوایه‌ریان به‌ 80 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه‌.
  • محه‌مه‌د سه‌ڵاح: پێموایه‌ خه‌ڵكی ناحه‌قی به‌رامبه‌ر من ده‌كه‌ن كاتێك ره‌خنه‌ له‌ ئاستی من ده‌گرن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی میسر، له‌ كاتێكدا من دووه‌مین گۆڵكاری مێژوویی وڵاته‌كه‌مم.
  • رۆژنامه‌ی ماركا: ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ ئێرلینگ هالاند و كلیان مباپێ به‌یه‌كه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌، ناتوانێت هیچ یاریزانێكی دیكه‌ بۆ هێڵی به‌رگری و باڵه‌كان بگوازێته‌وه‌.
  • رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: سێرجیۆ رۆبێرتۆ ده‌یه‌وێت له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ بارسێلۆنا بڕوات رووبكاته‌ پرێمه‌رلیگ.
  • رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا: بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كریستنسنی به‌رگریكاری چێڵسی بگوازێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ سه‌ربگرێت ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری توڕه‌بوونی ئاراخۆ، چونكه‌ ئاراخۆ مووچه‌كه‌ی 1 ملیۆن یۆرۆیه‌، به‌ڵام هی كریستنسن ده‌بێته‌ 5 ملیۆن یۆرۆ.
  • رۆژنامه‌ی تێلێگرافی هۆڵه‌ندا: ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری ئایاكس له‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد نزیكه‌.
  • موحسین بایراك، ملیاردێری كوردی شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان و خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی AB كه‌ سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 11 ملیار دۆلار ده‌یه‌وێت یانه‌ی چێڵسی بكڕێته‌وه‌.
  • رۆمان ئارابمۆڤیچ ملیاردێری رووسی و خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی بۆ فرۆشتنی یانه‌كه‌ی گه‌شتی توركیا ده‌كات.