ئه‌مڕۆ دهۆك و برایه‌تی له یاریی لوتكه‌ی خولی نایابی كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 22ـی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ دهۆكییه‌كان به یاریی تۆڵه سه‌ندنه‌وه داده‌نرێت، چونكه له قۆناغی چوون به برایه‌تی دۆڕابوون، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌ختیش ده‌یانه‌وێت هێزی خۆیان له خوله‌كه ده‌ربخه‌نه‌وه و هه‌نگاوێكی دیكه له پێشه‌نگ نزیك ببه‌نه‌وه.
خاڵی به‌هێز و لاوازی برایه‌تی
تیپه‌كه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ئه‌م وه‌رزه ئاستی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش گۆڕانێكی گه‌وه‌ری پێكهاته‌كه‌ی وه‌رزی رابردووبوو، كه نزیكه‌ی 8 یاریزانی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی وه‌رزی رابردوو تیپه‌كه‌یان جێهێشت، راهینه‌ر بۆ شوێنی ئه‌وانه پشتی به یاریزانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كه به‌ست، ئێسته‌ش به‌و پێكهاته لاوه بووه‌ته تیپێكی به‌هێزی خوله‌كه.
یانه‌ی برایه‌تی له كۆی 2 یاریی خاوه‌نی 6 بردنه‌وه و 5 دۆڕان و 9 یه‌كسانه، 22 گۆڵی كردووه و 14 گۆڵی لێكراوه، به 27 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
خاڵی به‌هێزی برایه‌تی له به‌رگری و ناوه‌ڕاستی دایه، چونكه ئه‌و رێژه‌ی گۆڵ لێكرانه یه‌كێكه له كه‌مترین رێژه‌كانی گۆڵ لێكران له خوله‌كه، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری لایه‌نی به‌هێزی به‌رگرییه‌تی، له ناوه‌ڕاستیش پشت به توانای چه‌ند یاریزانێكی لاو ده‌به‌ستێ، هه‌رچه‌نده یاریزان بیلال ساڵحی ناوه‌ڕاستكاری له گواستنه‌وه‌ی زستانه په‌یوه‌ندی به هه‌ولێره‌وه كرد، به‌ڵام راهێنه‌ر تا ئێسته به رێژه‌یه‌كی باش شوینه‌كه‌ی پڕكردووته‌وه، برایه‌تی له جامی كوردستانیش گه‌یشتووه‌ته‌وه قۆناغی پێشكۆتایی خوله‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شكستی به چه‌مچه‌مچاڵ هێنا.
دهۆك له كێشه‌دایه
یانه‌ی دهۆك ئاستی وه‌ك سه‌ره‌تای خوله‌كه نه‌ماوه، ئێسته دۆخی باش نییه، هه‌فته‌ی رابردووش له جامی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندرێن دوورخرایه‌وه، هه‌رمان ساڵحی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له یاریی ئه‌مڕۆ، ده‌رچوونه‌كه‌یان له جام له بیری هانده‌ران بباته‌وه. دهۆك ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له برایه‌تی میوانی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی له یاریی چوون له نێو هه‌ولێری پایته‌خت به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند بوو.
دهۆك خاوه‌نی 7 بردنه‌وه و 8 دۆڕان و 5 به‌رانبه‌ربوونه، 15 گۆڵی كردووه و 19 گۆڵی لێكراوه، 26 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن، به بردنه‌وه‌ی له یاریی ئه‌مڕۆ پێش برایه‌تی ده‌كه‌وێته‌وه.
خولی پله‌یه‌كی عێراق: پێشمه‌رگه و شه‌رگات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له گه‌ڕی 19ـی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ده‌بێته میوانی شه‌رگات، كه پێویسسته پێشمه‌رگه بیباته‌وه و چاوه‌ڕێی دۆڕانی یانه‌ی كه‌ره‌بلاش بكات، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كۆی 18 گه‌ڕی رابردوو 10 بردنه‌وه 5 به‌رانبه‌ر بوون و 3 دۆڕانی هه‌یه، 29 گۆڵی كردووه و 12 گۆڵی لێكراوه، كه كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵ لێكرانه له خوله‌كه ئه‌مه‌ش لایه‌نی به‌هێزی به‌رگری پێشمه‌رگه ده‌رده‌خات، به 35 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریبزه‌ندییه‌كه دێت.
شه‌رگات، هیچ هیوایه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌مایه، ته‌نها هه‌وڵی مانه‌وه له ریزی پله یه‌كه‌كان ده‌دات، له 18 یاریی 4 بردنه‌وه و 9 دۆڕان و 5 یه‌كسانی هه‌یه، 20 گۆڵی كردووه و 27 گۆڵی لێكراوه، كه رێژه‌یه‌كی زۆری گۆڵ لێكرانه، ئه‌مه‌ش لایه‌نی لاوازی به‌رگری شه‌رگات ده‌رده‌خات، خاوه‌نی 17 خاڵن و له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن.
یانه‌ی كه‌ربه‌لا، كه ركابه‌ری سه‌ره‌كی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ناسریه ده‌كات، بۆ گه‌یشتن به نایابی عێراقی، به 37 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، یانه‌ی ازی باكووریش له‌م كۆمه‌ڵه‌یه یاریی ده‌كات، 2 بردنه‌وه 10 یه‌كسانی هه‌یه به 16 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن و ته‌نها هه‌وڵی مانه‌وه له پله یه‌كه‌كان ده‌ده‌ن.