لە ماوەی مانگێکدا 90 سکاڵا و داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا کراون
وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: لە ماوەی مانگێکدا 90 سکاڵا و داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی کارەبا کراون.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە مانگی شوباتی رابردوودا، وەڵامی 90 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی دراوهتهوه کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون بهم شێوهیه:
(53) سکاڵای هاووڵاتیان چارەسەر کراون.
(23) سکاڵا، تایبەت بوون بە پێشنیار و تێبینی و دوسیەی دووبارە
(2 ) سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستییان بە زانیاریی زیاتر هەیە.
(12) سکاڵا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
سكاڵا و داواکاریی هاووڵاتیان لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:
1. کێشەکانی پێوەری زیرەک
2. کێشەی فرۆشیاران و خوێندنەوەی پێوەر
3. گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان
4. گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنە جیاوازەکان
5. هێنانە خوارەوە و هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە
6. سەرپێچی و رۆتین
ههروهها وهزارهتی كارهبا ئاماژهی بهوهشكردووه، هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنی سکاڵا و داواکارییەکانی بگەیننە وەزارەت.
ئاماژه بهوهشكراوه، بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتمان و فەرمانگەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە.
لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی:
http://skala.moel.gov.krd