دەستەواژەی ڕوخێنەر؟

عارف ڕوشدی

پێموایە خاوەنی ئەم ڕستە و دەستەواژە ڕوخێنەرانە ئەگەر رێزداربن، پێویستە سنوورێک بۆ ئەو هەڵچوونە نالۆژیکیانەیان دژی قەوارەی هەرێم دابنن. بزانن لەم هەرێمەدا ئازادانە دەژین، دەستهەڵگرن لەو هاشوهوشە بێهودەیە، بزانن بەو ڕەفتارەیان دوو هەڵەی کوشندە ئەنجامدەدەن، دەرەنجامەکەی شەرمەزاری هەتا هەتاییە، یەکەمیان؛ بەڕێ لابردنی کێشەکان لە چوارچێوە ئاساییەکانی و لە خشتەبردنی هەندێ چین و توێژ . دووەمیان ؛ باشترین خزمەتکردنە بە ناحەزانی گەلەکەمان . دەستەواژەکان بریتین لە؛ (هەرێم ڕووبەڕووی داڕمان دەبێت. هەرێم دەبێ بێ مەرج خۆی ڕادەستی بەغدا بکات. هەرێم دەتوانێ بێ پارەی بەغدا و نیوەی داهاتی نیوخۆ موچە بدات. ئاگاداربن بە هێز پەلاماری هەرێم دەدرێت. هەرچی هەواڵێکی دیکەی داڕێژراو) وەک ئەوەی خەڵکی کوردستان دیلی بەردەستی بەغدابن ! باشە ئەم هەموو نزمییە و پڕوپاگەندە ژەهراوییە لە پای چی ؟ بۆ چی بۆ جارێکیش بێت راستییەک لە بارەی ستەمە زۆرەکانی بەغدا دەرحەق بە هەرێم نایدرکێنن؟ بۆجی دوور لە بوختان بەرگری لەو هەرێم و حکوومەتە ناکەن کە دابینکەری ژیان و گوزەرانی خۆیان و سەرجەم خەڵکی کوردستانە؟ ئەبێ باش بزانن كەموكورییەكان غیرەتی نیشتیمانی گەلەكەمان وەك (خۆیان) لە كەدار ناكەن.

ھەواڵی زیاتر