له‌ سۆران دوو كه‌س له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران 

بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوو کەس کە تۆمەتبارن و دەستیان هەبووە لە بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کراون.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “لە بەردەوامى کار و چالاکیەکانماندا، لە ڕێکەوتى 2022/3/4 هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران لە شارۆچکەى خەلیفان توانیان بە پێى ماددەى 25ی هۆشبەر، دوو کەس کە دەستیان هەبوو لە بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیر بکەن”.

ئاماژە بە ئەوەش دراوە کە جگە لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەستیش گیراوە بەسەر بڕى 90 گرام ماددەى هۆشبەرى جۆرى هێرویین، بڕى 35 گرام شیشە، 10 گرام حەشیش، بڕێکى کەم تریاک، 22 دانە حەبى هۆشبەر، 7 دانە وەرەقەى ئەلەمنیۆمى ئامادە کراو بۆ بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر کە ماددەى هۆشبەرى لەسەر بووە، کەلوپەلى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و یەک دانە تەرازووى دجیتاڵ.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

ھەواڵی زیاتر