شاندێكی پارتی لهگهڵ سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق كۆبووهوه
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە و دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقییان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ شەممە 5/3/2022، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی کرد و لەمیانی دیدارێکدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی وڵات و تاوتوێی قۆناغی داهاتوو کرا.
هەروەها لە دیدارەکەی نێوان حەلبوسی و شاندی پارتی جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستووری کرایەوە.