سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

لە 5ی ئاداری 1991 خەڵکی کوردستان دژی رژێمی بەعس راپەڕین 

31 ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌ سه‌ر راپه‌رینی ساڵی 1991ی هه‌رێمی كوردستان، ‌ له‌ رانیه‌ ده‌ستی پێكردوو له‌ ماوه‌ی بیست رۆژدا كه‌ركووكیش له‌ده‌ست به‌عس ده‌رهێندرا.

لە 5ی ئازاری ساڵی 1991، 31 ساڵ پێش ئێستا، لە رانیەوە، بە بەشداری سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان و بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە، راپەڕین دژی رژێمی بەعس دەستیپێکرد.
سی و یه‌ك ساڵ پێش ئێستا له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین دژی دام ودەزگاو رژێمی بەعسی فاشیسم راپەڕینیان ئەنجامداو لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا شارەكەیان لە دار و دەستەی رژێمی بەعس پاككردەوە.

دواتر له‌ 20 رۆژدا،  هاوولاتییان له‌ سه‌رجه‌م ناوچەکانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان  دژی دام ودەزگاو رژێمی بەعسی فاشیسم راپەڕینیان ئەنجامداو شارەكان لە دارو دەستەی رژێمی بەعس پاككرایه‌وه‌.