وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌فسه‌رێك پرسه و سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
شانه‌ی ڕاگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پرسه و سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە دوێنێ پێنجشه‌م، نەقیب زوهێر هەرکی جێگری فەرماندەی فەوجی 2ی لیوای 15ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێنەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕاشیگه‌یاند: بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کۆچکردوو ڕادەگەیەنین.
جێی باسه نه‌قیب زوهێر هه‌ركی شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر، گیانی له‌ده‌ستدابوو.