22 کۆچبەر لە لاتڤیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان  

موسە‌ننا ئە‌مین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی 22 کۆچبەری بڵاوکردەوە کە بەشی هەرە زۆریان کوردن و بڕیارە بەمنزیکانە لە لاتڤیاوە بگەڕێندرێنەوە، کۆنسوڵی عێراقیش لە پۆڵەندا دەڵێت: “زیاتر لە چوار مانگ بوو ئەو کۆچبەرانە لەو ناوچەیە گیریان خواردبوو و دۆخیان خراپ بوو”. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی ئاداری 2022، دکتۆر موسە‌ننا ئە‌مین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “ئەو 22 کۆچبەرە ماوەیەکی زۆر لە جە‌نگە‌ڵە‌كانی نێوان لاتڤیا و بێلاڕووس بوون و لە شوێنێکی خراپدا بوون، لەنێو قوڕ و باران، سەرما و سۆڵەیەکی ناخۆش بوون.

نە بێلاڕووس وەریدەگرتن و نە لاتڤیا، دوای هەوڵ و بەدواداچوونی زۆری ئێمە و کۆنسوڵی عێراق لە پۆڵەندا، لاتڤیا بە مەرجی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ عێراق دوای ئەوەی پاسپۆرتیان بۆ دروستدەکرێتەوە سنووری بۆ کردنەوە و لەکەمپێکدا جێگیرکران”. 

موسە‌ننا ئە‌مین گوتیشی: ” ئەمڕۆ شێرزاد جاف، کۆنسوڵی عێراق لە‌ پۆڵە‌ندا ئاگاداری کردمەوە کە لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا ‌سە‌رجە‌م ئە‌و كۆچبە‌رانە‌ی لە‌ جە‌نگە‌ڵەكانی نێوان لاتڤیا و بێلاڕووس بوون كاریان بۆ كراوە‌ بۆ گە‌ڕانە‌وە‌یان بۆ ناو كە‌سوكار و خانە‌وادە‌یان”. 

بەگوتەی موسە‌ننا ئە‌مین، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی هەولێر، سلێمانی، کەلار و رواندزیان تێدایە. هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ی ئاداری 2022، شێرزاد جاف، کۆنسوڵی عێراق لە پۆڵەندا وتی: “ئەو کۆچبەرانە لە شوێنێکی زۆر خراپ و مەترسیداردا بوون و دوای ئەوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی لاتڤیا کرا بۆ ئەوەی ئەو کۆچبەرانە وەبگرێت تاوەکو ئاسانکارییان بۆ بکرێت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەگەڕێنەوە”.

 ناوی كۆچبە‌رەكان؛  

1. رە‌سووڵ محەممەد رەسووڵ

2. مەلا حەسەن عەلی

 3. سەلام فاخر حەمە‌ فایەق

 4. ئەحمەد فەیسەڵ ئەسعەد

 5. ھەڤاڵ نەسرەدین محێدین

6. پێشڕە‌و مستە‌فا ئیسماعیل 

7. ئەحمەد خورشید عەبدوڵڵا 

8. ئیبراھیم عەبدولكازم حەبیب 

9. ڕێبین نەجمەدین عەبدوڵڵا‌ 

10. کارزان حوسێن رەسووڵ

 11. عومەر موئتەمین

12. زینیار یاسین قادر 

13. رواند جەلال عومەر

14. محەممەد عومەر رەحمان 

15. ئاکام وریا حەمید

16. نەوشیروان ئیدریس 

17. هۆگر حازم 

18. نەجمەدین عەلی ھادی

19. ئازاد محەممەد

20. رەشاد عوسمان 

21. دڵشاد رە‌شاد 

22. سەرچاو عەلی سدیق 

هاوینی رابردوو هەزاران کۆچبەر روویان لە بێلاڕووس کرد بۆ ئەوەی لە رێگەی سنووری ئەو وڵاتەوە بپەڕنەوە پۆڵەندا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەڵام پۆڵەندا سنووری خۆی بەڕووی کۆچبەراندا داخست، بەو هۆیەوە ژمارەیەک کۆچبەر لەسەر سنوور گیانیان لەدەستدا.
ژمارەیەکی زۆریش لەو کۆچبەرانە گەڕانەوە عێراق و هەرێمی کوردستان. دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە کۆتایی ساڵی 2021 رایگەیاند، لە شەش ساڵی رابردوودا 477 کۆچبەر لە رێگەی کۆچەوە گیانیان لەدەستداوە و 190 کۆچبەریش بێسەروشوێنن. هەروەها رایگەیاند، لە ساڵی 2021دا 53 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 19 کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

ھەواڵی زیاتر