سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

وێنەکانی پوتن لە بەغدا لابران

پاش ناڕەزایەتی بەشێک لە خەڵکی بەغدا و شارەکانی دیکە، ئەو وێنانەی سەرۆکی رووسیا کە لە چەند شوێنێکی بەغدا هەڵواسراوبوون، لابران.

دوای ئەوەی له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وێنه‌ی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆك كۆماری رووسیا هه‌ڵواسران و لەسەریان نوسرابوو، ئێمه‌ پشتگیری رووسیا ده‌كه‌ین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، سەرجەم وێنەکان لابران، ناشزانرێت ئەوەی لایبردوون هێزی ئەمنی، یاخود هاووڵاتییان بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان, وێنەکانی پوتن له‌ نزیك باره‌گای میلیشیای (عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق) له‌ ناوچه‌ی جادرییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا، به‌ ده‌ربڕینی (هاوڕێكانی سه‌رۆك) هه‌ڵواسرا بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ 2/3/2022، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، سەرکۆنەی هێرشه‌كانی رووسیای بۆ سه‌ر ئۆكرانیا کرد، عێراقیش دەنگی لەسەر نەدا