پەرلەمانی كوردستان یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی پەسەند دەكات

حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری و  لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر پەسەندكردنی یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی كوردستان و ته‌واوی په‌رله‌مانتاران له‌فراكسیۆنه‌كان  دەكات.
دەقی سوپاسنامەكەی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:  
سوپاسنامە
بەڕێزان:
-د. رێواس فائق سەرۆكی پەرلەمان كوردستان.
-د. ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
-مونا قاوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان.
-لیژنەی  كاروباری رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان.
-لیژنەی كاروباری یاسایی.
 -ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ھەموو فراكسیۆنەكان.
بەناوی خۆم و ئەنجومەنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە، سوپاستان دەكەم كە لە كۆبوونەوەی رۆژی 1-3-2022ی پەرلەمانی كوردستاندا، پرۆژە (یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی)تان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرد. 
ئەم یاسایە ھەنگاوێكی گرنگە بۆ پاراستنی سامانی  بەنرخی بەڵگەنامەكان و ئەرشیفی گەلی كوردستان و  بەشانازییەكی گەورەی مێژوویی بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دادەنرێت و لە لاپەڕە درەوشاوەو زێرینەكانی مێژووی كوردستاندا  تۆمار دەكرێت. دووبارە سوپاس بۆ ھەموو لایەك و ھەوڵەكانت بەرز دەنرخێنین. 
حەمەی حەمەسەعید
وەزیری رۆشنبیری و لاوان

ھەواڵی زیاتر