نرخى ئەمپێری موه‌لیده‌ى ئەهلی بۆ مانگی شوبات دیاریكرا
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه (3ـی ئازار/مارسی 2022) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان رایانگەیاند، به گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (شوبات) له نێوان (12) هه‌زار و (500) دینار بۆ (14) هه‌زار دینار ده‌بێت.
لەبارەی جیاوازی نرخەکانەوە ئاماژەیان بەوەدا، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکانەوە باسیان لەوە کرد، موەلیدەکان به‌یانیان له سه‌عات (6:30)ـی به‌یانى تا سه‌عات (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن