بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی ئاو بەردەوامە

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئێستاش كاری پێ دەكرێت و بەردەوامە، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بكەن و لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن.
وەك لە وێنەكانیش دەردەكەوێت، هاووڵاتییان ڕۆژانە بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەكەن و بە داشكاندنەوە قەرزەكان دەدەنەوە و هەموو ئاسانكارییەك بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان دەكرێت.
لە لایەكی ترەوە فەرمانگەكانی ئاولە هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكەن بەگوێرەی یاسا هەرچی هاوكاری و كارئاسانییەك هەیە دەیكەن بۆ ئەو هاووڵاتییانەی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی قەرزەكان سەردانیان دەكەن، هاوكات داواش لە هاوبەشانی ئاو دەكەن، ئەوانەی قەرزی كرێی ئاویان لایە، سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی هەتا كات ماوە سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون.

ھەواڵی زیاتر