سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە (3ـی ئازار/مارسی 2022) کاتژمێر 11:00 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هەیە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا، باس لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکات.