شەپۆڵێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێ سبەی شەپۆڵێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە”بەیانی رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی کاریگەریی نزمە پەستانی نمیچە دوورگەی عەرەبی ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای با بەتایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ تاکوو ئێوارە هەروەها کاریگەری زیاتر دەبێت لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە پێشبینی دەکرێ سبەی لەگەڵ شەپۆڵی خۆڵبارینەکە نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ببارێت و هەندێک جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ھەواڵی زیاتر