محمد لادێ – ههولێر
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە بەسەربردنی چەند مانگێک لە بۆشایی ئاسماندا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی جەستەی مرۆڤدا. کەشتیوانانی بۆشایی ئاسمان دوای بەسەربردنی شەش مانگ لە دۆخی بێکێشکردندا (Microgravity)، باڵایان بەڕێژەی ٣٪ تا ٥٪ درێژتر دەبێتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هێزی کێشکردن، کە ڕێگە دەدات بڕبڕەکانی پشت خاو ببنەوە و بپڕوێن، بەبێ ئەوەی پەستانیان بڕواتە سەر. بەڵام ئەم دیاردەیە بەردەوام نابێت؛ هەرچەندە ئەم درێژبوونەوەیە بۆ کەشتیوانان ئەزموونێکی سەیرە، بەڵام کاتییە. دەستبەجێ دوای گەڕانەوەیان بۆ سەر زەوی، هێزی کێشکردنی زەوین، دووبارە پەستان دەخاتەوە سەر بڕبڕەکانی پشت و باڵایان دەگەڕێنێتەوە سەر ئاستە ئاساییەکەی جارانیان.

