ڕاوە ماسى بۆ ماوەى سێ مانگ قەدەغە دەکرێت

لە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە تا ناوەڕاستى مانگى شەش، ڕاوەماسى لەسەرجەم رووبارە ئاوییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى قەدەغە دەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، بەهۆى نزیکبوونەوەى وەرزى زاوزێى ماسى و پاراستنى ئەم سامانە، لە رۆژى 5ى3 تا 15ى6ى 2022، لە پارێزگاى سلێمانى راوەماسى قەدەغە دەکرێت.

 راشگه‌یاندراوه‌، لەو ماوەیەدا هەموو جۆرەکانى راو (قولاب، تۆڕ.. رێگاکانى دیکە)، قەدەغەیە لەسەرجەم روبەرە ئاوییەکان.

 بەڕێوەبەرایەتى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاتنە ناوەوەى ماسى حەوزەکان (ناوخۆ و هاوردە) بۆناو پارێزگاى سلێمانى، مردو یان زیندوو دەبێت رێگەپێدانى هەبێت و بەسەرپەرشتى هۆبەى بەرهەمهێنان و گەشەپێدانى سامانى ماسى و بەڕێوەبەرایەتى ڤێتنەرى سلێمانى بێت، پێش ئەوەى بچێتە بازاڕەوە بفرۆشرێت.


ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لە سەرەتای دەستپێکــــی وەرزی بەهاردا ڕاوکردنی ماسی بۆماوەى سێ مانگ قەدەغە دەکرێت، چونـــکە ئەو ماوەیە دیاریکراوە بە وەرزی گەرادانان و زۆربوونی ماسی.

ھەواڵی زیاتر