وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، حکوومەتی هەرێم رەزامەندى نیشانداوە لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ وەرزی چاندنی گەنم وپاڵپشتی لە بەروبومی ناوخۆیی.
وەزیری کشتوکاڵ (1-3-2022) لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر جێبەجێکردنی ناوەرۆکی نوسراومان ژمارە 8988 لە 2021/12/19 بە خەرجکردنی بڕی 4,201,000,000 چوار ملیار و دووسەد و یەک ملیۆن دینار.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو پارەیە بەمەبەستی هاندان و گرنگیدانی زیاترە بە پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و پاراستنی ڕووەک بۆ وەرزی چاندنی گەنم بۆ ساڵی(2021_ 2022) بەرەنگاربوونەوەی چوار جۆر لە نەخۆشیەکانی (کورک، مێرووی سەن و کیسەڵ، گژوگیای پەلک پان، گژوگیای پەلک باریک) پاڵپشتی لە بەروبوومی ناوخۆیی.