دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1 ى 3 ى 2022، دادگاى فیدڕاڵى بۆ بریاردان لەبارەى کردنەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار بۆ جارى دووەم کۆبووەوە، بڕیاریدا کە کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لەلایەن دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە، نادەستورییە و داواش ده‌كات ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بده‌ن و دووباره ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بكه‌نه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە پێش کۆبوونەوەکە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند: بەپێی یاسای ژمارە 8ی 2012، رێکارەکانی بەربژێر کردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، زیاتر ئەرکی پەرلەمانی عێراقە، ئەگەر بڕیارەکەی ئەمڕۆ یاساییانە بێت، کردنەوەی دەرگا بۆ خۆکاندیدکردن دەسەڵاتی پەرلەمانە، ئەگەر یاساییش نەبێت بابەتێکی ترە.