وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درێژەی هەیە.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی لە چەند مانگی پێشوودا بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو درا، هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكە كرد و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا سەردانی بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگەكانی ئاویان كرد و لە بڕیارەكە سوودمەندبوون.
وه‌زاره‌ت ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لەبەر بەرژەوەندی گشتی، ئەو بڕیارە ئێستاش كاری پێ دەكرێت و هەتا مانگی چواریش درێژەی هەیە، هاووڵاتییانیش دەتوانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو و بنكەكانی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو بكەن و بە داشكاندنەوە قەرزەكان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە.