بەكر كەریم حەسەن
فه‌یله‌سوف و یاساناسی فه‌ره‌نسی مونتیسكۆ ده‌لێ” ئه‌گه‌ر ویستتڕه‌وشتی هه‌ر كه‌سێك بزانێ ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی بده ده‌ست و دواتر چاودێری بكه بزانه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات”.
ئامانجی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی بۆ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌ركردایه‌تی و كارگێڕیه‌كی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی و فێركردن بۆ قوتابخانه، و له ئه‌نجامدا ببێته مایه‌تی پته‌وكردن و چه‌سپاندن و به‌ره‌وپێشبردنی سه‌رجه‌م بنه‌ما پێویستییه‌كان بۆ به‌جێ هێنان و جێ به‌جێ كردنی هه‌موو پێوه‌ر و مه‌رجه باڵاكان له هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌دا، ئه‌وه‌ش بێگومان له په‌رۆشی و سووربوون و مكوم بوونی به‌رێوه‌به‌ر دێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی كوالێتی به‌رز له فێربوون و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردن دا، كاركردنی به‌رده‌وام به ده‌سته‌به‌ركردن و فه‌راهه‌م كردنی پێداویستی و پێویستییه‌كانی قوتابی تا بتوانن به باشترین شێوه په‌روه‌رده بكرێن و فێر بكرێن، له هه‌مان كاتدا به‌رێوه‌به‌ر ههمیشهڕۆشنبیریهك بنیات بنێ كه‌وا له قوتابیان بكات هان بدرێن و پاڵپشتی بكرێن وده‌رفه‌تی یه‌كسانیان بۆ بڕه‌خسێ بۆ كێبڕكێ و فێربوونی زیاتر‌و به‌رده‌وام، بۆیه هه‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ر سه‌رچاوه وچاوگێكی پیشه‌یی و په‌روه‌رده‌یی و فێربوونه له قوتابخانه‌دا، وه به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانی له سه‌ره به‌رامبه‌ر كارگێڕی و مامۆستایان و قوتابیان و كۆمه‌ڵگه به گشتی، له هه‌مان كاتیش‌دا به‌رێوه‌به‌ر خاڵی وه‌رچه‌رخانه بۆ به‌ده‌ست هێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی دیدگایهكیڕوون و ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له قوتابخانه‌دا، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خواست و ئامانجه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه داواكراوه بێته به‌رهه‌م. بۆیه هه‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ر كلیلی سه‌ركه‌وتنی قوتابخانه‌یه و پێویسته به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ ئاست و بناغه و بنچینه‌یی قوتابی بكات له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه و به‌رده‌وام په‌ره به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای قوتابیان بدات تا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا نابێ له مامۆستایان بێ ئاگا و بێ خه‌مه‌ر بێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام به‌دواداچوونی هه‌بێت بۆ چۆنیه‌تی وانه ووتنه‌وه‌ی مامۆستاكان و ناوه ناوه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌وانه‌كانیان له ناو پۆڵ ئاماده بێت و تێبینی و سه‌رنجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان تۆمار بكات. له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌دواداچوون و خۆشه‌ویست و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر به‌رێوه‌به‌رێك بۆ كاره‌كه‌ی به‌گشتی كه په‌یوه‌ندی به خودی خۆی و ویژدانی و به‌رپرسیارییه‌تی پیشه‌یی هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ساڵانه هه‌ڵسه‌نگاندنی وورد له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه هه‌بێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان پشت به‌ستوو به كۆمه‌لێ پێوه‌ر و مه‌رج و بنه‌ما دوور له په‌یوه‌ندی كه‌سی، بۆیه گرنگه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان كۆمه‌لێ پێوه‌ری جیهانی نوێ تایبه‌ت به كارگێڕی و په‌روه‌رده و فێركردن تۆمار بكرێن كه په‌یوه‌ست بێ به رۆڵ و ئه‌دای به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه له كۆی گشتی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كیان ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سانی پسپۆڕ له بواری كارگێڕی و په‌روه‌رده‌یی و فێركردن هه‌ڵسه‌نگاندنی ساڵانه بۆیهكهیهكهی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و باخچه‌ی منداڵان بكرێت، ئه‌وه‌ش هه‌موو وورده‌كارییه‌ك بگرێته‌وه له ئه‌دای ڕۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌رێتی له ناو قوتابخانه و ڕه‌فتار و كرداری به گشتی له چوارچێوه‌ی ئیش و كاری قوتابخانه و رێژه‌ی ده‌رچوونی قوتابیان، تا چه‌ند ئامانجه‌كان به‌ده‌ست هاتوون، چ ئامانجه كارگێڕی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان ئاراسته و به‌دواداچوونه‌كانی به‌رێوه‌به‌ر له ڕووی زانستی و به‌شداری و هاوبه‌شی كردنی له به‌ده‌ست هێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و فێركردن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش بێگومان وا ده‌كات هه‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان په‌ره به كێبڕكێ و پێشبڕكێ په‌روه‌رده‌یی و فێركردن بده‌ن، گرنگی زیاتر به توانا و كارامه‌ییه‌كان بده‌ن و دووربكه‌ونه‌وه له په‌یوه‌ندییه تایبه‌تی و كه‌سییه‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه به‌رێوه‌به‌ری ژیر‌و دڵسۆز و به‌توانا دێنێته به‌رهه‌م و خوێندن و په‌روه‌رده و فێركردن له ده‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی كه‌سانی پسپۆڕ و دڵسۆز ده‌بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا چیتر ده‌رفه‌ت بۆ ئه و به‌رێوه‌به‌رانه نا ڕهخسێنێ كه‌وا چه‌نده‌ها ساڵه به به‌رده‌وامی به‌رێوه‌به‌ری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و ناسراون، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و غوبن و نا ئومێدی و وه‌ڕس بوونی چه‌نده‌ها به‌رێوه‌به‌ر و كه‌سانی په‌روه‌رده‌یش ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی