سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و شاندێکی سەربازی ئەمریکی کۆبوونەوە 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی سەربازی ئەمریکی کۆبووەوە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکایان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ی شوباتی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە راوێژکاری سەربازیی و پاشکۆی سەربازی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دووپات کرایەوە.

شاندی سەربازی ئەمریکی، ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێشڤەچوونەکانی یەکخستنی یەکەکانی پێشمەرگەیان کرد و جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە کردەوە.

ھەواڵی زیاتر