دوو کتێبی ئەکادیمی سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس بڵاوکرایەوە

ئارام كۆشكی – سلێمانی

لە نوێترین بەرهەمی بڵاوکراوەیدا نووسەر و مامۆستای زانکۆ د. لوقمان ڕەئوف دوو کتێبی بڵاو کردەوە کە ژمارەیەک توێژینەوەی لە خۆگرتووە سەبارەت بە ئەزموونی شیعریی شێرکۆ بێکەس. کتێبی یەکەمیان تایبەت بە “شێواز و شێوازگەری لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا”، کە ئەم کتێبە توێژینەوەیەکی سەربەخۆ و گشتگیرە سەبارەت بە شێوازی شیعریی شێرکۆ بێکەس و لە دوتوێی 225 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. هەرچی کتێبی دووەمە تەرخان کراوە بۆ “سیمۆلۆژیا لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا”. ئەم کتێبە چەند توێژینەوەیەکی جیای لەخۆ گرتووە، بەڵام هەموو توێژینەوەکان لەوەدا هاوبەشن کە تەوەرەی سەرەکییان سیمۆلۆژیایە. نووسەر هەوڵی داوە لە توێژینەوەکاندا لەسەر چەند ئاستێک لە سیمۆلۆژیا بکۆڵێتەوە کە ئەوانیش “سیمۆلۆژیای ناونیشان” و “سیمۆلۆژیای کات” و “سیمۆلۆژیای ڕەنگ” و “سیمۆلۆژیای کەسایەتی”یە. نووسەر بە وردەکارییەوە و بەشێوەیەکی ئەکادیمیانە تویژینەوەکانی ئەنجامداوە و بەهۆی یەکگرتوویی بابەتی توێژینەوەکانەوە لە کتێبێکی 273 لاپەڕەییدا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
د. لوقمان ڕەئوف، نووسەر و ئەکادیمیستێکی کوردە و ئێستا پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانکۆی سلێمانی بەدەر لەم دوو کتێبە نزیکەی دە کتێبی دیکەی سەبارەت بە شێرکۆ بێکەس بڵاوکراوەنەتەوە و یەکێکە لەو نووسەرانەی زۆرترین توێژینەوەی لەسەر دونیای شیعریی ئەم شاعیرە ناودارەی کورد بڵاوکردووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر