خۆزگە تۆ لێرە بویتایە

دڵشادی عومه‌ر كاكی

کەمن ئاوا بیرت دەکەم
کەمن، ئاوا بێ تۆ تەنیام
دەڕۆم بەشی خۆشەویستیت
دەڕژێنمە نێو ئاسمانەوە
ئیتر من وام
خۆشەویستیت
ئەدەم لە نیگای ئەستیرە
دەست بۆ گوڵ و گەڵا دەبەم
کە تۆ دیار نیت
گوێ لە گۆرانیەک دەگرم
مردن بە باڵای تۆ نەگا
بی تۆ نەمرم
کە تۆ دیار نیت
نیگام دەبێتە میوانی وێنەکانت
کە لێرەنیت، دونیا ئەوەندە بێ دەنگە
دەڵێم هێندە خۆشم دەوێی
خودا فرسەتێکم بدا
هەتا دەبم بە میوانت

ھەواڵی زیاتر