زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

  • به‌ فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌كانی پۆڵه‌ندا، سوید و چیك بڕیاریاندا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر رووسیا یاری نه‌كه‌ن.
  • حكوومه‌تی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت رۆمان ئابرامۆڤیچی ملیاردێری رووسی و خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن و خاوه‌نێكی دیكه‌ بۆ یانه‌كه‌ په‌یدا بكه‌ن، چونكه‌ ئابرامۆڤیچ هاوڕێیه‌كی نزیكی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه‌.
  • به‌ فه‌رمی لیۆنێل مێسی له‌ لایه‌ن رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاماره‌ مێژووییه‌كانی تۆپی پێ خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێبه‌خشرا وه‌كو خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له‌گه‌ڵ یه‌ك یانه‌، به‌وپێیه‌ی پێش پێلێ كه‌وته‌وه‌ و 672 گۆڵی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تۆمار كرد.
  • كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان: دڵخۆشم ریکۆردی یاریزانێکی وەکو زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچم هاوتاکردەوە و بە درێسی پاریس سانجێرمان بوومە خاوەنی ١٥٦ گۆڵ و بوومە دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکە، ئەمە سەڵمێنەری ئەوەیە کە من لە ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵی رابردوو لە یانەکە کۆمەڵێک هاوڕێ و هاویانەی باشم هەبوون، پێویستە لەسەر ئەم ئاستەم بەردەوام بم.
  • كلیان مباپێ: ئامانجی من ئەوەیە بتوانم ریکۆردی ئێدنسنۆن کاڤان بشکێنم و ببمە خاوەنی ٢٠٠ گۆڵ بەدرێسی پاریس سانجێرمان، ئەمە یەکێکە لە ئامانجەکانم، هیوادرام ببمە گۆڵکاری ژمارە یەک لە مێژووی یانەکە، بەڵام ئەمە ئامانجی سەرەکی من نییە، بەڵکو بەدەستهێنانی نازناوەکان ئامانجی منە من دڵنیام دەتوانم گۆڵی زیاتر تۆمار بکەم، نازناوی چامپیۆنزلیگ و خولی فەرەنسی ئامانجی سەرەکیمانە، دەمانەوێت دەیەمین نازناوی خولی فەرەنسی بەدەست بهێنین، هیوادارم بتوانین زیاتر وردبین و بەردەوام بین.
  • كلیان مباپێ: من زۆر دڵخۆشم مێسی رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەگونجێت، هەرچەندە حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆرت هەبێت، بەڵام کاتت پیویستە تا دەتوانی خۆت لەگەڵ ژیانێکی نوێ و شارێکی نوێ و یانەیەکی نوێ دەگونجێنیت، مێسی یاریزانێکی مەزنە، شتێکی زۆر ناوازەیە ئێمە مێسیمان هەیە.
  • کاڵی رۆڤانبێرا شوفێری تیمی تۆیۆتا گەڕایەوە لوتکەی راڵی بەفراوی سوید کە یەکێکە لە قۆناغەکانی جیهانی راڵی دەبلیو ئار سیی، دوای ئەوەی سوودی لە شکستی تێری نێڤڵی بەلجیکی و شوفێری تیمی هیۆندای بینی، رۆڤانبێرا دواکەوتنی بە 4.3 چرکە بۆ سەرکەوتن گۆری و ئەمجارە بە 4.8 چرکە پێشکەوتەوە، لە سەرەتاشدا شوفێرەکەی تۆیۆتا لە خانەی سێیەم بوو، بەڵام دواکەوتنی تیێری نێڤڵ بۆ خانەکانی دواوە دەرفەتی دایە شوفێرە فینلاندیەکە بۆ پێشەنگی ریزبەندی سەربکەوێت.
  • له‌ پێشبڕكێی رالی به‌فراوی ئیڤانزی هاوتیپی رۆڤانبێراش پلەی دووەمی بەدەستهێنا و ئیساکیبا لابیش بە جیاوازی 12 چرکە پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، سییانە شوفێرەکەی تۆیتا سوودیان لە کێشەکانی تێری نێڤڵ بینی و ئەم شوفێرە بە جیاوازی 15.1 چرکە لە خانەی چوارەم کۆتایی بە پێشبرکێیەکە هێنا. هەر لەم قۆناغە ئۆلیڤەر سۆلبێرگ شوفێری تیمی هیۆندای لە پێشبرکێی بەیانیان لە خانەی پێنجەم کۆتایی بە پێشبرکێیەکە هێنا بەڵام تا ئێستا بە جیاوازی 20 چرکە لە رۆڤانبێرای پێشەنگەوە دوورە.
ھەواڵی زیاتر