لەیارییەکانی گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێنی پێشەنگی یانەکان دوچاری چوارەم دۆڕاندن بوو، سیروانی نوێی پلەی دووەمی قایمتر کرد و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ هەندرێن کرد بە 3 خاڵ، سەیدسادق بەبردنەوەی لە شەقڵاوە سەرکەوت بۆ خانەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکان، دوای 7 یاری پێشمەرگەی هەولێر بەبردنەوە شادبۆوە و لە دەربەندیخانی بردەوە، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.
چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٧ یاری ئەم گەڕەدا، ١٠ گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ١،٤ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی کەمترە لە گەڕی ڕابردوو کە ١٢ گۆڵ تۆمار کرا بوون
١-دوای تێپەڕبوونی ٢١ گەڕ لەیارییەکاندا ٣١ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە.
٢- تا ئێستە ١٤٧ یاری ئەنجامدراون، ٢٩٢ گۆڵ تۆمارکراوە، ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک ١،٩ گۆڵە.
٣-یانەکانی هەندرێن، سیروانی نوێ، سەیدسادق زۆرترین گۆڵیان تۆمارکردووە کە ٢٥ گۆڵە، هەندرێن زۆرترین یاری بردۆتەوە کە ١٢ یارییە.
٤- سیروانی نوێ کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ١١ گۆڵە، یانەکانی برایەتی زۆرترین یاری یەکسان کردووە کە٩ یارییە.
٥- هەندرێن و سیروانی نوێ کەمترین یاریان دۆڕاندووە کە ٤ یاریە، هەندرێن تاکە یانەیە لەیاریگەی خۆیان نەدۆڕاوە.
٥- زاخۆ زۆرترین یاری دۆڕاندووە کە ١١ دۆڕانە، شەقڵاوە زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ٢٧ گۆڵە.
٦- سەیدسادق ئەم وەرزە ٩ یاری بردۆتەوە هەر ٩ یاریەکە لە یاریگەی خۆی بووە، لەیاریگەی خۆی ٢٧ خاڵی بەدەستهێناوە، لەدەرەوەی یاریگەی خۆیشی تەنیا ٤خاڵی بەدەستهێناوە.
٧- سیروانی نوێ ئەم وەرزە ١٧ گۆڵی لەنێو یاریگەی خۆی تۆمار کردووە ئەمەیش بەرزترین ڕێژەیە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١- هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٩ گۆڵ
٢- دانا کامەران – یانەی برایەتی ٨ گۆڵ
٣- عەبدوڵڵا سەربەست- یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٧ گۆڵ
٤- بورهان قادر – یانەی دەربەندیخان ٦ گۆڵ
٥- دانا عوسمان – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٦ گۆڵ
٦- ئیبراهیم مەحەمەد – یانەی چەمچەماڵ ٦ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی بیست و دووەم
بڕیار وایە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەی داهاتوو کاتژمێر ٣:٠٠ سەرجەم یارییەکانی گەڕی بیست و دووەم بەمشێوەیەی خوارەوە بەڕێوەبچن.
پێنجشەممە: ٣/٣/٢٠٢٢
شەقڵاوە – دەربەندیخان/ یاریگەی شەقڵاوە
سەیدسادق – شێروانە/ یاریگەی سەیدسادق
هەولێر – سۆران/ یاریگەی فڕانسۆ٢
هەینی: ٤/٣/٢٠٢٢
ئارارات – پێشمەرگەی هەولێر/ یاریگەی ئارارات
شەممە: ٥/٣/٢٠٢٢
چەمچەماڵ – سیروانی نوێ/ یاریگەی چەمچەماڵ
دهۆک – برایەتی/ یاریگەی دهۆک
زاخۆ – نەورۆز/ یاریگەی زاخۆ
هەندرێن چاوەڕوانە
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی بیستەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ٤٠ خاڵ لە `٢٠یاری
٢- سیروانی نوێ ٣٧ خاڵ لە ١٩ یاری
٣- سەیدسادق ٣١ خاڵ لە ٢٠یاری
٤- چەمچەماڵ ٢٩ خاڵ لە ١٩ یاری
٥- دەربەندیخان ٢٩ خاڵ لە ١٩ یاری
٦- نەورۆز ٢٨ خاڵ لە ٢٠ یاری
٧- برایەتی ٢٧ خاڵ لە ٢٠ یاری
٨- ئارارات ٢٦ خاڵ لە ١٩ یاری
٩- دهۆک ٢٦خاڵ لە ٢٠ یاری
١٠- پێشمەرگەی هەولێر ٢٥خاڵ لە ١٩ یاری
١١- سۆران ٢٤ خاڵ لە ٢٠ یاری
١٢- شێروانە ٢٢ خاڵ لە ٢٠ یاری
١٣- هەولێر ٢٠ خاڵ لە ٢٠ یاری
١٤- شەقڵاوە ١٧ خاڵ لە ١٩ یاری
١٥- زاخۆ ١٧ خاڵ لە ٢٠ یاری