پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

گەنجێک لەهەولێر لەسەر ’’دەمەقاڵە’’ کوژرا 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، گەنجێک دواى ئەوەى دەبێتە دەمەقاڵەى لەگەڵ گەنجێکى دیکە بەچەک هێرشیکردووەتە سەر و کوشتویەتى.  

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، رووداوەکە لە ناحیەی دارەتوو روویداوە، کەسێک بەناوی (عبداللە عمر قادر)، تەمەن (٢١) ساڵ، بەگوللـە زامدار کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.  

رونیشیکردووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هێڵکاری و پشکنینی شوێنی ڕووداو کرا و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ج. ی.) دەستگیر کرا.  

بەووتەی پۆلیس،  تۆمەتبارەکە دانی نا بەتاوانەکەی کە دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەنێوانیان بە گوللـە لێی داوە و دەست بەسەر چەکی بەکارهاتووش داگیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.